لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، زیاتر كاتی خه‌ڵك ده‌بات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی تهلهفزیۆند
لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ك: به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، زیاتر كاتی خه‌ڵك ده‌بات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا!

له لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا- كه كۆمپانیای Effective Measures، ی پسپۆڕ له توێژینه‌وه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوی كردۆته‌وه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Spot On PR بۆ په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان جێبه‌جێكراوه- هاتووه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بات به به‌راوردی ئه‌و كاته‌ی كه له بینین و سه‌یركردنی TV ته‌له‌فزیۆندا به‌سه‌ری ده‌بات.
ڕاپرسییه‌كه كه زیاتر له 2500 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا گرتۆته‌وه، به ڕوونی ئه‌وه پیشانده‌دات كه....
%88 ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه‌دا به‌به‌رده‌وامی رۆژانه ده‌چنه ناو تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌وان كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن به به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه له ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
سه‌رۆكی ته‌نفیزی كۆمپانیاكه (بريندون أوجيلفي) ده‌ڵێت: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا پیشانیده‌دات كه خه‌ڵك له كاته‌كانی رۆژ و شه‌ودا، ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا كه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تری وه‌كو ڕۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، چه‌ند كاتێكی دیاریكراوی به‌كارهێنانیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌ره‌رای ئه‌مه، به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژانه‌دا، هه‌روه‌ك ئه‌وان كاتێكی زۆرتر له گه‌ڕان و تازكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان به یه‌ك ئاست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه له به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ته‌قلیدی وه‌كو ڕۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و گۆڤاره‌كان به‌سه‌ری ده‌به‌ن. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ گۆڕانێكی كرده‌یی له رێگه و شێوازی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌وه.
هه‌روه‌ك گووتی: كه 71%ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه، رۆژانه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان (80%) له‌كاتی ئێواره له‌نێوان كاتژمێر 8 ه‌وه تاوه‌كو نیوه‌ی شه‌و سه‌یری تی ڤی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه گرتوونیه‌ته‌وه، له‌كاتی به‌یانیان (كاتژمێر6:00 ی به‌یانی و 3:00ی دوای نیوه‌رۆ) گوێ له رادیۆ راده‌گرن و رۆژنامه‌كان ده‌خوێننه‌وه.
هه‌روه‌ك راپرسییه‌كه پیشانیداوه كه ئه‌و كه‌سانه به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به یه‌كسانی له رۆژدا ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێك كه 60%ی كه‌سه‌كان (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 3 كاتژمێر) رۆژانه له سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌رده‌به‌ن، و 68% كاتێكی زیاتر (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 6 كاتژمێر) له به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن.
دیسان له راپرسییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌دیاركه‌وتووه كه كه‌سه‌كان كاتێكی كه‌متر له خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، زیاتر له 80%ی ئه‌وان رۆژانه ته‌نها (30 خولهك تاكو یه‌ك كاتژمێر) له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره چالاكییانه به‌سه‌رده‌به‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه زیاتر له 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووماڵه‌كه گرتوونیه‌تیه‌وه، سایتی (فه‌یسبوك) به‌كارده‌هێنن و 73%ی كه‌سانی به‌شداربووی راپرسییه‌كه‌ش، سه‌یركردنی پۆسته ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان-ئیمه‌یڵ- كاری هه‌ره سه‌ره‌كییانه له كاتی په‌یوه‌ندیی كردنیان به ئینته‌رنێته‌وه، 41%ش گوتوویانه كه تۆڕه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارترین چالاكی و كاریانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا.
-42% كاری گه‌ڕان به دوای زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئارهزووهكانیانهوه ئه‌نجامده‌ده‌ن.
-زیاتر له 40%ی كه‌سه‌كان زۆربه‌ی كات گه‌ڕان به‌دوای زانیاریگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ئه‌نجامده‌ده‌ن، یانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرداری كڕینی به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌م ڕووماڵه‌ی "إفكتيف ميجر" "سبوت أون" له ماوه‌ی نێوان 9-12 ی مانگی ته‌مموزی 2010 و له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه (100 سایتی ئه‌لیكترۆنی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) و به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای رووماڵكردنی تایبه‌ت به كۆمپانیای "إفكتيف ميجر" ه‌وه ئه‌نجامدراوه، قه‌باره‌ی تێكڕایی سمپڵهكهش گه‌یشتۆته 2587 كه‌سا