xamakan - خوشه ويستى


 چۆن زاڵ ئەبیت بە سەر شەرمکردندا

یه‌كه‌م: تۆ ته‌نها كه‌س نێت كه‌شه‌رمنیت. دووه‌م: وا دابنێ كه‌شه‌رم حاڵه‌تێكی ده‌روونییه‌ نه‌ك نه‌خۆشی به‌ڵام، پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ێت. سێیه‌م: به‌توانای‌و به‌هێزی چه‌كێكه‌ ده‌توانێت دژی ئه‌م سروسته‌ ناخۆشه‌ به‌كاری بهێنێت كه‌شه‌رمه‌. ئه‌وانه‌ی كه‌نابینان فێربوون‌و راهاتوون كه‌خۆیان رێ نیشانده‌ری خۆیان بن‌و بڕۆن به‌رێگادا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك چاودێریان بكات... هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌نابیستن ده‌توانن له‌هه‌موو چوا رده‌وریان تێبگه‌ن به‌هۆی ئیشاره‌تكردن به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌كه‌م ئه‌ندامن‌و ناتوانن بڕۆن خویان ئیش‌و كاره‌كانی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئایا شه‌رم له‌مانه‌ ئاڵۆزتره‌؟؟ له‌م ئاموژگاریانه‌ بكۆڵه‌ره‌وه‌: 1.گه‌شه‌بده‌ به‌رۆشنبیریه‌كه‌ت، چونكه‌ به‌هۆی رۆشنبیریته‌وه‌ ده‌توانیت روبه‌روی خه‌لك بێته‌وه‌. 2. گرنگیبده‌ به‌ئاره‌زو‌و ‌و هیوایه‌ته‌كانت قسه‌ له‌سه‌ر ئاره‌زووه‌كانی خۆت بكه‌، به‌ڵام قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وشتانه‌ مه‌كه‌ له‌خۆت حه‌زت لێ نییه‌. 3. هه‌میشه‌ رای خۆت ده‌ربڕه‌ له‌كۆڕ‌و كۆمه‌ڵدا. 4. خۆت رابهێنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌هه‌میشه‌ هه‌ست بكه‌یت كه‌ له‌خۆت رازیت. 5. سنگت فراوان بێت، ره‌خنه‌ قبوڵ بكه‌، فێری ئه‌وه‌ ببه‌، كه‌ به‌جوانی‌و به‌نه‌رم‌و نیانی وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانت بدێته‌وه‌ بۆ نموونه‌: من پێشتر ئه‌مه‌م نه‌بیستووه‌، ئه‌مه‌ بواری من نییه‌، حه‌ز ده‌كه‌م زیاتر گوێ بگرم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فێر بم. 6. گوێگره‌ به‌هه‌میشه‌ سه‌یربكه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری چۆن چۆنی قسه‌ده‌كه‌ن تۆزێك له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌ باشه‌كانیان وه‌ربگره‌. 7. شته‌كان به‌گه‌وره‌یی وه‌ربگره‌، بیر له‌شتی خه‌یاڵی مه‌كه‌ره‌وه‌ شته‌كان به‌ئاسانی وه‌ربگره‌ دور له‌ئاڵۆزی. 8. هه‌وڵبده‌ ته‌نیا نه‌بێت‌و گۆشه‌گیر نه‌بێت، چونكه‌ زیاتر وات لێ ده‌كات كه‌شه‌رمن بێت. 9. قسه‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا بكه‌ له‌كاتی ده‌ست به‌تاڵیدا‌و گفتوگۆ بكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی چوارده‌ورت رای ئه‌وان وه‌ربگره‌. 10. هه‌وڵبده‌ كه‌سایه‌تیه‌كی گونجاو‌و خۆشه‌ویست ببێت له‌ناو هه‌موو كه‌سێك تا حه‌ز بكات لێت نزیك بێته‌وه‌. 11. ئازایه‌تی‌و بوێری راهێنانی ده‌وێت. 12. خۆ راهێنان وا ده‌كات كه‌زاڵ بێت به‌سه‌ر شه‌رمدا


Today, there have been 15 visitors (21 hits) on this page!

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ری خه‌مه‌کان
=> Do you also want a homepage for free? Then click here! <=